Ashampoo® Music Studio 4   

یێکێ لە نوێترین ئامرازەکانی بەرهەم هاتوو لە لایەن کۆمپانیای Ashampoo، ئامرازی بەرێوەبردن و دەسکاریکردنی فایلەکانی دەنگە. Ashampoo Music Studio ئەو ئامرازەیە کە بە گونجاندنی زۆر بژاردە و ئیمکانات لە خۆی دا دەتوانێ بەکارهێنەران بۆ گەیشتن بە مەبەست یارمەتی بدات. سووتاندن لە سەر هەر چەشنە لەوحی پەستێنراو بە شێوەی لەوحی دەنگی بە توانایی لێدان لە سەر هەر چەشنە سیستەمێکی دەنگ و رەنگ، بەرێوە بردنی فایلەکانی دەنگ و موزیک، دەرهێنانی موزیکەکان لە ناو گشت لەوحە پەستێنراوەکان کە بە Rip Audio ناوی دەبرێت و چەندین و چەند توانایی تری نوێی دیکە کە لەم ئامرازە دا جێی کراوەتەوە لەم بژاردانەن کە دەتوانن بە هاسانی بە هۆی ئەم ئامرازە کارەکانی پێ راپەڕێنین.

Product Details:
License     : Registration
Publisher   : Click here
File size   : 36.80MB
File ver    : 4.1.2.5(0530)
File format : exe
Date Added  : July 25th 2012
Last viewed : Dec 29th, 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: 98 / ME / 2000 / XP / Vista / 7 / 8
Audio Edit Magic 7.6.0.75   

ئامرازی Audio Edit Magic پرۆگرامێکی بەهێزە لە بواری تۆمارکردنی دەنگ، میکس، دەسکاریکردن، ئانالیز و چەسپاندنی کاریگەری لە سەر فایلەکانی دەنگی. ئەم ئامرازە زۆربەی فۆرمەتەکانی دەنگی وەک MP3 ،WMA ،WAV ،Ogg بە هاسانی لە گەڵ یێکتر دا دەگۆرێتەوە و هەر وەها بە یارمەتی ئەم ئامرازە دەتوانین ئاڵوگۆڕی جۆراوجۆری وەک رێکخستنی دەنگ، بڕینی بەشێک لە موزیک، دانانی کاریگەری و...بە ئانجام بگەیێنین. دەسکاریکردن و میکسی دەنگ بە توانایی جۆراوجۆر و پشتگری کردن لە فۆرمەتەکانی وەک MP3،WMA،WAV ئیمکانی لکاندنی پاڵێو و کاریگەری دەنگی جۆراوجۆر لە سەر دەنگ، ئیمکانی تۆمارکردنی دەنگ بە هۆی میکرۆفۆنەوە و... لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە هەژمار دێن.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 10.3 MB
File ver    : 7.6.0.75
File format : exe
Date Added  : 14 Jan 2011
Last viewed : Dec 29th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: 2000 / XP / 2003 Server / Vista / 2008 / Win7 (x86 / x64)
Wondershare 1-Click PC Care 7.5.0   

پێ راگەیشتن وباشترکردن یێکێ لە رێگەچارەکانی کاراکردنی سیستەمی ویندۆزە کە بەم کردارە تەمەنی ویندۆز درێژتر و کارەکانی خێراتر دەکات و گیانێکی نوێی پێ دەبەخشێ. هێندێک کات هەن کە بە درێژایی زەمان سیستەمی کارکردی ویندۆز تووشی ئاڵوگۆر دەبێ و بەم هۆیەوە گرفت و کێشە درووست دەکات لە کارکردن دا، بۆیێ بەکارهێنەر ناچار دەبێ کە ویندۆز رەش بکاتەوە سەرلەنوێ دایبەمەزرێنێتەوە. Wondershare 1-Click PC Care یێکێ لە ساکارترین نەرمەواڵەکانە کە تەنیا بە کرتەکردنێک ویندۆز زیندوو دەکاتەوە.
Wondershare 1-Click PC Care ئەم ئامرازە هاسان و کەم قەبارەیەیە کە بە نوێ کردنەوە و باشتر کردنی بەشە جۆراوجۆرەکانی ویندۆز یارمەتیمان دەدات بۆ درێژترکردنی تەمەنی ویندۆز، و هەروەها چوونە سەری خێرایی بەشە جۆراوجۆرەکانی ویندۆزتەنیا بە کرتەکردنێک. ئەم ئامرازە بە بەهینە کردنی بەشە جۆراوجۆرەکانی ویندۆز یارمەتی بە درێژ بوونی تەمەنی سیستەمی کردەیی دامەزرێنراو دەدات. چوونە سەری خێرایی کردەکانی بەشە جۆراوجۆرەکان پاش بەهینەکردن بەم ئامرازە زۆر بەرچاو هەستی پێ دەکرێ.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 4.13MB
File ver    : 7.5.0
File format : exe
Date Added  : Nov 23, 2011
Last viewed : Dec 29st, 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: XP / Vista / 7
Boxoft Photo Magic Maker 1.4   

یێکێ لەو بابەتانەی کە زۆر کەس پێیان خۆشە لە پێژمێر دا بیکەن دەسکاریکردنی وێنەیە بۆ سەرنجراکێش کردنی پتری وێنەکانیان. ئەگەر ئێوەش حەزتان لێیە کاری گرافیکی بکەن و بە دانانی گاریگەری سەرنجراکێش لە سەر وێنەکانتان حەزەکانتان بهێننە دی، ئەوا یێکەم ئامراز کە بیری لێ دەکەنەوە فۆتۆشاپ،ـە کە بە دانانی کاتێکی زۆر دەتوانن جوانترین وێنەی هونەری بخوڵقێنن. بەڵام زۆربەی ئەو کەسانەی کە بە پێژمێر کار دەکەن بە شێوەی پیشەیی ناتوانن لەم ئامرازە بە ناوبانگە کەڵک وەربگرن، یان رەنگە ئەو کاتە زۆرەیان نەبێ کە بۆ وێنەکانیان تەرخان بکەن.هەر بۆیێ ئەمجارەیان Boxoft Photo Magic Maker پێ دەناسێنین کە هەم لە کارکردن دا زۆر هاسانە و هەمیش دەوڵەمەندە بە زۆر کاریگەری سەرنجراکێش.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 17.5MB
File ver    : 1.4.0.0
File format : exe
Date Added  : Feb 25th, 2011
Last viewed : Dec 29st, 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: XP / Vista / 7
Joboshare Video Converter 3.4.1   

Joboshare Video Converter یەکێکە لەو پرۆگرامە بەهێزانە کە توانایی هەیە فایلەکانی دەنگ و رەنگ بە فۆرمەتی دڵخواز ئاڵوگۆر بکات و بە بەرزترین کەیفییەت بیداتە دەرێ. Joboshare Video Converter دەتوانێ نزیک بە تەواوی فۆرمەتە ویدئۆیی یەکانی باو و ناسراو وەکوو AVI, MPEG, WMV, DivX, MP4, H.264/MPEG-4 AVC, RM, MOV, XviD, 3GP, FLV, VOB (the video format used in DVD), DAT (the video format used in VCD, SVCD)و ... هەروەها فۆرمەتی فایلە دەنگی یەکان وک MP2, MP3, WMA, WAV, RA, M4A, AAC, AC3, OGG, هتد.
Joboshare Video Converter دەتوانێ هەستێ بە کۆنڤێرت کردنی ویدئۆکان و فایلە دەنگیەکانی چەند رەسانەیی بۆ بڵاو کردنەوەیان لە سەر iPod, iPhone, Apple TV, Zune, PSP, Pocket PC, Creative Zen,و ... بەم چەشنە لە کلیپەکان لە سەر دەزگا جۆراوجۆرەکان چێژ وەربگرن.

Product Details:
License     : serial
Publisher   : Click here
File size   : 5.90 MB
File ver    : 3.4.1(Build-0505)
File format : exe
Date Added  : May 29th 2012
Last viewed : Dec 29th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: 2000 / 2003 / XP / Vista and Windows 7